پەرلەمانتارێكی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ژمارەیەك پەرلەمانتار تانەیان لە پەسەندكردنی كاندیدكردنی هۆشیار زێباری بۆ سەرۆكایەتی كۆمار داوە و چاوەڕوانن دادگای فیدراڵی پرسەكە یەكلایی بكاتەوە.
عەلی توركی جەسوم، پەرلەمانتاری سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، تانەكەیان بەهۆی لەبەرئەوەیە كە هۆشیار زێباری مەرجەكانی كاندیدبوونی بۆ سەرۆكایەتی كۆمار تێدا نییە كە بەپێی ماددەی ٦٨ی دەستور بەتایبەت، ئەو پێشتر بەهۆی دۆسیەی پەیوست بە گەندەڵییەوە لەلایەن پەرلەمانەوە لەكارخراوە كاتێك وەزیری دارایی بووە.
بڕیارە رۆژی 7ی ئەم مانگە، پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كۆببێتەوە هەریەكە لە بەرهەم ساڵح، كاندیدی یەكێتی، هۆشیار زێباریش كاندیدی پارتییە بۆ ئەو پۆستە لەگەڵ ژمارەیەك كاندیدی دیكەی كورد.