لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق، میدیا فەرمی و نافەرمییەكانی یەكێتی ریكلام بۆ بەرهەم ساڵح و لەتیف رەشید دەكەن بۆ ئەو پۆستە.
هەرچەندە سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دووجار بەفەرمی، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری ئێستای وەك تاكە كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ناساندووە، بەڵام چەند رۆژێكە میدیاكا جیاوازەكانی یەكێتی ریكلام بۆ بەرهەم ساڵح و لەتیف رەشید دەكەن، بەجۆرێك میدیای فەرمی یەكێتی ریكلام بۆ بەرهەم ساڵح، كەناڵی كوردساتیش ریكلام بۆ لەتیف رەشید دەكات.
لەتیف رەشید، هاوسەری شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتییە و خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید كردووە.
بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، چەند كوردێك خۆیان كاندید كردووە، لە یەكێتی بەرهەم ساڵح، پارتی هۆشیار زێباری، كە ئەم دوو سیاسییە زۆرترین چانسی دەرچوونیان هەیە.