دوای ١٧ ساڵ پۆلیس تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد

دوای ئەوەی کەسێک لەساڵی ٢٠٠٥ خێزانەکەی خۆی دەکوژێت و هەڵدێت پۆلیس دوای ١٧ ساڵ دەستگیری دەکات.

ئەمڕۆ هەینی ٤ی شوبات، ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی تۆمەتبارێک بەناوی ( ا - م - ح ) لەدایکبووی ١٩٦٨ لەساڵی ٢٠٠٥ لەشارۆچکەی تەق تەق خێزانەکەی خۆی دەکوژێت و هەڵدێت، ئەمڕۆ پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.

پۆلیسی گەرمیان باسی لەوەشکرد، ئەو تۆمەتبار تاوەکوو ئێستا چەندجارێک شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی گۆڕیوە و خۆی حەشارداوە.

دوای لێکۆڵینەوە و  وەرگرتنی زانیاری  ئەو تۆمەتبارە لەساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن دادگای شارۆچکەی تەق تەقەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی قەزای کەلار،  بەپێی مادەی ٤٠٦ تۆمەتبارەکە بەندکراوەو دواتر ڕادەستی پۆلیسی شارۆچکەی تەق تەق دەکرێتەوە.

 

 




PM:10:37:04/02/2022