هێزه ئهمنییهكان لە سلێمانی لە ئامادهباشی دان
بڕیاروایە ئەمرۆ تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق لە رێگەی فرۆكەخانەی سلێمانییەوە بگاتەوە هەرێمی كوردستانو هێزە ئەمنیەكانی سلێمانیش ئامادەباشییان راگەیاندوە.
لەمبارەیەوە عەمید حەسەن نوری بەڕێوبەری ئاسایشی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپهڕی SNN سهر به یهكێتی رایگەیاند، "رێوشوێنی پێویست و توندوتۆڵیان گرتووەتەبەر و ھەموو ھێزە ئەمنیەکان لە شاری سلێمانی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە ھەر رووداوێکی نەخوازراو".
داواشی لە ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی کرد دوور بکەونەوە لە تەقەکردن و ھەر کارێک کە ئاسایشی و ئارامی ھاوڵاتیان تێکبدات.
عەمید حەسەن نوری وتیشی: "رێوشوێنی گرنگ و پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی مەراسیمی گەڕانەوە مام جەلال بەبێ ھیچ گرفت و ئاستەنگێک بەڕێوەبچێت".
AM:08:55:19/07/2014