چوار ملیار دینار بۆ پارێزگای دهۆك تەرخانكرا


حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە چوار ملیار دیناری بۆ 68 پڕۆژە لە پارێزگای دھۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تەرخانكرد.  

بەپێی هەواڵێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم، لە چوارچێوەی گرنگیدانی كابینەی نۆیەم بە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی داوە لەسەر تەرخان و خەرجكردنی بڕی چوار ملیار و 378 ملیۆن دینار بە مەبەستی ئەنجامدانی 68 پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە سنوری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

وەك لە هەواڵەكەدا هاتووە، بڕە پارەكە بەشێوەی نەختینەو قۆناغ لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای دهۆك خەرج دەكرێت.  

  




PM:07:23:07/02/2022