ئه‌مڕۆ ئه‌م وه‌زاره‌تانه موچه وه‌رده‌گرن
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه پشووی فه‌رمییه له‌داموده‌زگاكان حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام به‌هۆی نزیك بونه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی به‌شێكی زۆر له وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان.
له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایدا كه له سایتی فه‌رمی وه‌زاره‌ت بڵاو كراوه‌ته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه 19-7-2014 پشووی فه‌رمییه به‌ڵام بانكه‌كان و گه‌نجینه‌كان له ده‌وامی ئاسایی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن به‌هۆی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه و ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حوزره‌یرانی ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ی ناویان هاتووه.
ناوی ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ی كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه موچه وه‌رده‌گرن ئه‌مانه‌ن: ده‌زگای گشتی ئاسایش، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و وه‌زاره‌ته‌كانی: پلان دانان، شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان، بازرگانی و پیشه‌سازی، ئه‌و قاف و كار‌و باری ئاینی، داد، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، كار‌و باری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێبوون، ڕۆشنبیری و لاوان، دارایی و ئابووری، سامانه سروشتیه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌سته‌كانی: مافی مرۆڤ، وه‌به‌رهێنان، ده‌ستپاكی، ژینگه، له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری.
AM:11:24:19/07/2014