نوێنەرانی مامۆستایانی
وانەبێژ ڕایانگەیاند "بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان بایکۆتی سەرانسەری هۆڵەکانی
خوێندن دەکەن و لە پەککەوتی سیستمی پەروەردە ناترسن".
ئەمڕۆ سێشەممە
٨ی شوبات، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا نوێنەری مامۆستاینی وانەبێژ ڕایانگەیاند، بە بیانوی نەبوونی پارە لە بانکەکان و بیانوی جۆراوجۆری
داراییەوە پێدانی مووچە و شایستە داراییەکانیان بە بەردەوامی دوادەکەوێت، مامۆستایانی
وانە بێژ دەڵێن، "داواکاری سەرەکی و سەرەتای مامۆستایانی وانەبێژ دامەزراندنی
هەمیشەییانە، بەڵام حکومەت نەک هەر ئەو داوایەی بۆ جێبەجێ نەکردوون، بەڵکو دوای ئەوەی
لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد حکومەت بڕیاریدا
لە کاتی خۆیدا موچە و شایستە داراییەکانیان بۆ دابین بکات، دەشلێت، بەڵام لەگەڵماندا ڕاستگۆ نەبوون".
وتیشی "بەردەوامدەبن لە بایکۆتکردنی هۆڵەکانی
خوێندن تاوەڵامی داواکارییەکانیان دەدرێتەوە و لە ماوەی رابردووشدا وەک بەرپرسیارێتیەکی پەروەردەی بایکۆتیان شکاندووە بەڵام
لە ئێستادا بەردەوام دەبن لە بایکۆت و لە پەککەوتنی کەرتی پەروەردە ناترسن" .