ئەمشەو ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس و موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر كۆبوونەوە.
نووسینگەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران لە حەنانە-ی شاری جەنەف لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر كۆبووەوە، بەڵام ئاماژەی بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە نەداوە.
ماوەی زیاتر لە مانگێكە قائانی بە بەردەوام سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەمەبەستی یەكلاییكردنەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و بەتایبەتیش یەكخستنی هێزە شیعەكان.
نووسینگەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران لە حەنانە-ی شاری جەنەف لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر كۆبووەوە.