لە نوسراوێکدا تەندروستی هەرێم مەرجی بوونی پاسپۆرت بۆ ئەو هاوڵاتییانەی دەیانەوێت كارتی ڤاكسین وەربگرن لادەبات.
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەكان كراوە و وێنەیەكی دەست ماڵپەڕی (سپی) كەوتووە و واژۆی سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لەسەرە، تێیدا هاتووە" ئەو هاووڵاتیانەی کە هەردوو ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە، دەتوانن ناسنامەی كوتانی كۆرۆنا دەربهێنن، بەبێ ئەوەی پاسپۆرتیان هەبێت و لە بری ئەوە كارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی بەكاردێت، بەڵام ئەم كارتە تەنیا بۆ ناوخۆ بەكاردێت و بۆ گەشتكردن كاری پێناكرێت".
دەقی بڕیارەکەی تەندروستی هەرێم: