بەیانی ئەمڕۆ دایكی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییكرد.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی غەریبە عەزیز بارام دایکی حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە تەمەنی (٧٨) ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
لای خۆشیەوە، حەمەی حەمەسەعید، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕایگەیاند" دۆستان و خزمان ئاگادار دەکەینەوە، کەسەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دایکی ئازیزم (غەریبە عەزیز بارام) دواماڵئاوایی لەژیان کرد".