سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی ڕایگەیاند "بەهۆی ناكۆكی بەردەوامی هیزە سیاسیەكانی عێراق، ئەگەر حكومەتی نوێی عێراقی دروستیش ببێت نە دەسەڵاتی دەبێت نە هێز" .
ئەمڕۆ ١٢ی شوبات شەممە، ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی
هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ میدیا عێراقییەكانی باسی لەوەکرد، بەهۆی دابەشبوونی ماڵی شیعە
و كوردەوە لەسەر پۆستەكانی حكومەتی نوێ لە ئێستاوە گەر ئەو حكومەتەش دروست ببێت نە
هێزی دەبێت نە دەسەڵات، لەبەر ئەمەش بوو بڕیارمان دابوو، كە بەشداری هەڵبژاردن نەكەین،
چونكە دەمانزانی ئەنجامەكەی بەمڕۆ دەگات.
دەشڵێت "كێشەكە لە دەسەڵاتی زۆرینە نییە بۆ
پێكهێنانی حكومەت كێشەكە لە بوونی ناكۆكی نێوان لایەنەكانە، بۆیە گەر حكومەتیش بە
زۆرینە پێكبهێنرێت كێشە و ناكۆكی لایەنەكان بوونی هەر دەبێت".
ناوبراو ڕاشیگەیاند "هەر چەند ئێمە بەشێك
نین لە حكومەتی نوێ، بەڵام هەوڵ دەدەین لایەنە سییەكانی عێراق لە یەكتر نزیك بكەینەوە
بۆ ئەوەی حكومەتی داهاتووی عێراق دووچاری كێشە نەبێتەوە".