پارێزگای هەولێر رایگەیاندووە، دوای كۆكردنەوەی زانیاری سەبارەت بەو كەسانەی دەستكاری پێوەری زیرەكی كارەبای گەڕەكان دەكەن، پێنج تۆمەتبار دەستگیركراون.
پارێزگاری هەولێر بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بە فەرمان و ڕاسپاردەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر و پۆلیسی شارەوانی پێنج كەس لەكاتی كاركردنیان و دەستكاریكردنی پێوەری زیرەكی كارەبا لەیەكێك لەگەڕەكانی شاری هەولێر دەستگیركران.
پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، دوای دەستگیركردنیان و دەستبەسەر داگرتنی ئۆتۆمبێلەكەیان و ئەو كەلوپەلانەی كارەكەیان پێ ئەنجام دەدا، لەئێستادا پەراوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوە و ڕەوانەی دادگا دەكرێن بۆ بە سزا گەیاندنیان بەپێی یاسا.