کاندید بۆ سەرۆک یەکێک لەبابەتەکانی کۆبوونەوەی بارزانی‌و نەوشیروان مستەفا بوو

ئەمرۆ لەسەر داوای بارزانی، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مستەفا گەیشتە پیرمام و یەکێک لە بابەتەکانی کۆبوونەوەکەیان قسەکردن بووە لەسەر دانانی کاندیدیكی کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
ئەمڕۆ شەمە 19ـی 7ـی 2014 لە پیرمام بارزانی سەرۆكی هەرێم( ماوە بۆ درێژکراو) و نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە. 
لە كۆبوونەوەكەیەدا چەند پرسێکی گرنگ قسەی لەسەر کراوە، بەپێی زانیارییەکانی سپی لەوانە " رەوشی سیاسی و ئەمنی عێراق و پرۆسەی سیاسی و ئەگەرەکانی بەردەم پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق".
هەروەها لەبارەی کاندیدی کوردستان بۆ سەرۆک کۆماری عێراق  یەکێک بووە لە پرسەکانی تر، ئەمە جگە لەوەی باس لە ئایندەی ناوچە گەڕاوەکانی سەر هەرێمی کوردستان کراوە.




PM:06:49:19/07/2014