نرخی زێڕ بەڕێژەیەکی بەرچاو ڕووی لەبەرز بوونەوە کرد

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو زیاتر ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٨٧٧ ‏دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش هەر ئۆنەسەیەک بەراورد بە دوێنێ ٢٢ دۆلار بەرزبووەتەوە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا پێنج هەزار دینار بەرزبووەتەوە و بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٣٣ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٨٦ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٤٣ ھەزار دینارە.




PM:12:18:15/02/2022