پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی بەحركەی نزیك شاری هەولێر كوڕێك بە چەقۆ دایكی خۆی كوشتوە و دواتریش دەستگیركراوە.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەكانی پۆلیس لە حاڵەتێكی كوشتن لە بەحركە ئاگادار كرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و دەركەوت كە ئافرەتێكی بەساڵاچوو لەلایەن كوڕەكەیەوە بە چەقۆ كوژراوە، كە كوڕەكەی بەپێی ڕاپۆرتی پزیشكی، نەخۆشیی دەروونی هەیە.
پۆلیس ئاماژەی بەوەكردووە، ئافرەتەكە تەمەنی (70) ساڵە بەناوی (هەمین عەبدوڵڵا محەمەد ئەمین)ٚ و كوڕەكەشی ناوی (ھ ز. خ) تەمەنی (36) ساڵە، لە كاتی ئێستادا لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركراوە، ئێستاش پەڕاوی لێكۆلینەوەی بۆ كراوەتەوە تاكو رێرەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتباری ناوبراو بگیرێتە بەر.