لەباکورەوە چوونی گەنجان بۆ رۆژائاوا بەردەوامەو بەهەزاران گەنج بۆ چەک هەڵگرتن چوونەتە ئەو پارچەیەی کوردستان، یەکینەکانی پاراستن گەلیش تا ئێستا ٣ کەتیبەیان لێدروستکردوون.
بە پێی هەواڵیکی فراتنیوز له دووه‌مین ساڵرۆژی شۆرشی رۆژئاوای کوردستان له‌گوندی عه‌لی زه‌ران هه‌زاران هاوڵاتی باکووری کوردستان ته‌لبه‌نده‌کانی سنووریان هه‌ڵگرت و به‌ره‌و کۆبانێ به‌رێکه‌وتن .
ئاژانسەکە دەڵێت "به‌هه‌زاران هاوڵاتی له‌شاره جیاوازه‌کانی باکووری کوردستان به‌ره‌و سنووری رۆژئاوای کوردستان به‌رێکه‌وتن و له‌ناوچه‌ی پیرسوسی سه‌ربه رووحا به‌شداری ئاهه‌نگی پیرۆزبایی دووه‌مین ساڵوه‌گه‌ری شۆرشی 19ی ته‌مووزی رۆژئاوای کوردستان کوردستان بوون . دوای ئاهه‌نگه‌که به‌هه‌زاران هاوڵاتی باکووری کوردستان ته‌لبه‌نده ده‌ستکرده‌کانی سه‌ر سنووریان هه‌ڵگرت".
فراتنیوز دەڵێت" لەکاتی پەڕینەوەدا سوپای تورک ده‌ستوه‌ردانی چالاکییه‌که‌ی کرد و ده‌سترێژی گولــله‌یان له‌هاولاتیان کرد . به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری رووحا کران و تا ئێستاش ئالۆزی له‌نێوان سوپای تورک و جه‌ماوه‌ر به‌رده‌وامه".
هاوکات یەکینەکانی پاراستنی گەل بڵاویان کردەوە کە لەو گەنجانەی دێنە رۆ ژائاوا تا ئێستا سێ کەتیبە دروستکراوەو ئامادەن بۆ جەنگ دژی داعش.