نرخی ئەمڕۆی دراوەکان لە بازارەکانی هەرێم

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات بەهاکەی ڕووی لە دابەزین کرد.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیەیە بە (سپی) ڕاگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزارو ١٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٨ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزارو ٨٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٠ هەزار دینارە.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٠ هەزارو ٩٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٦٠٠ دینارە.

- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٣٩٨ هەزار دینارە.




AM:11:05:17/02/2022