نوێترین ئاماری كۆرۆنا لە هەرێم راگەیەنرا


لە 24 كاتژمێری رابردوودا 771 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون و هەزار و 254 تووشبووش چاكبوونەوە و 9 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، لە 24 كاتژمێری رابردودا   771 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون و هەزار و 254 تووشبووش چاكبوونەوە و 9 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی ئامارەكە زیاتر لە 425 هەزار كەس لە هەرێم تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە زیاتر لە 405 هەزاریان چاكبوونەوە و 7 هەزار و 333 تووشبوون گیانیان لەدەستداوە.




PM:04:28:17/02/2022