یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان که ئه‌مرۆ ده‌بێت پرسی کاندیدی حیزبه‌که‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار جیابکاته‌وه، تا ئێستا دوو ڕایه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند که ئه‌مرۆ 20 ی ته‌موز مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی ده‌بێت خۆی یه‌کلاییبکاته‌وه له‌سه‌ر پرسی کاندیدی که‌سێک بۆ سه‌رۆک کۆمار، به‌ڵام تا ئێستا له‌نێو خۆیاندا دوو رای جیاوازن، به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی میدیا رایه‌کیان که خۆی به زۆرینه ده‌زانێت له‌گه‌ڵ کاندیدکردنی به‌رهه‌م ساڵح دایه، رایه‌که‌ی تریشیان له‌گه‌ڵ کاندیدکردنی فواد مهعسومدایه.
ئه‌و رایه‌یه که خۆی به‌زۆرینه ده‌زانێت و جێگری یه‌که‌میش کۆسره‌ت ره‌سوڵ پشتگیری ده‌کات دوینێ شه‌و 20 ی ته‌موز بارزانیان ئاگادار کردۆته‌وه که کاندیدی زۆرینه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی به‌رهه‌م ساڵحه بۆ ئه‌و پۆسته، به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی به بارزانیشیان وتووه که " هێرۆ ئیبراهیم " له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی له‌گه‌ڵ کاندیدکردنی ناوبراودا نین.
هاوکات به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی ئێستا هێرۆ ئیبراهیم و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی تری مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی پشتگیری د فواد مه‌عسوم ده‌که‌ن بۆ ئه‌و پۆسته، ئه‌مه له‌کاتێکدا که ئه‌وان زانیان زۆر زه‌حمه‌ته د. نه‌جمه‌دین که‌ریم له‌لایه‌ن پارتیه‌وه په‌سه‌ند بکرێت بۆ ئه‌و پۆسته.
ئێستا که هه‌مووی چه‌ند کاتژمێرێکی ماوه بۆ پێشکه‌شکردنی ناوی کاندیده‌که هه‌ریه‌ک له به‌رهه‌م ساڵح و نه‌جمه‌دین که‌ریم ناو و سیڤی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق کردووه.
دوا که‌سیش که رێگای پێدرابێت ناوه‌که ئاراسته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق بکات وه‌ک مه‌رجه‌ع، بارزانی سه‌رۆکی (ماوه بۆ درێژکراوی) هه‌رێمه.