وتەبێژی بازاڕی
دۆلارەکەی سلێمانی دەڵێت "بەرز بوونەوە و
دابەزینی نرخی دراو لە ڕۆژانی هەینی "ورد" نییە و سبەینێ شەممە نرخی تەواوەتی
و جێگیری دۆلار بەرامبەر دینار دەزاندرێت".
ئەمڕۆ هەینی، ١٨ی
شوبات، لە چەند میدیا و هەژمارێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وابڵاوکرایەوە کە دوای تویتەکەی
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەبارەى نرخی دراو و دۆخی بازاڕ، نرخی دۆلار بەرامبەر
دینار دابەزیوە، هەر لەو بارەیەوە جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی باسی لەوەکرد، ئەمڕۆ هەندێک گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار بەرامبەر
دینار ڕوویداوە و نرخی ١٠٠ دۆلار دابەزیوە بۆ ١٤٧ هەزار و ٥٠٠دینار، بەڵام ئەمە
نرخێکی ورد و تەواو نییە چونکە بانک و بازاڕەکانی دراو لە ڕۆژانی هەینیدا داخراوە
و نرخەکان فەرمی نین.
باسی لەوەشکرد، هۆکاری ناجێگیری نرخەکە ئەو چەند پێشنیازەی سەدر و بانگهێشتکردنی
وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بوو کە دوێنێ خستییەڕوو.
ئەمەش لە
کاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە، ١٧ی شوبات، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر چەند پێشنیازێک
لەبارەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دەخاتەڕوو و داوای بەپەلە بانگهێشتکردنی وەزیری
دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ پەرلەمان دەکات.
1- به‌توندی رێگری بكرێت
له دراوی ساخته و بەهەدەردانی دراوەکان رابگیرێ.
2- چاوخشاندنەوە بە کاری
هه‌ندێك لە بانکەکان كه كۆنتڕۆڵی به‌های دراوه‌كان ده‌كه‌ن.
3- ده‌ستبه‌جێ پارێزگاری
بانكی ناوه‌ندی بۆ په‌رله‌مان بانگهێشت بكرێت.
4- ده‌ستبه‌جێ وه‌زیری
دارایی بانگهێشتی به‌رده‌م په‌رله‌مان بكرێت .
5- ڕێكخستنی بازاڕی دراوی
عێراقی به شێوه‌یه‌كی ناوه‌ندی و ڕێك‌وپێك و به‌پێی چەند یاسایەک كه به‌های دیناری
عێراقی زیاد بكات.
6-
مامه‌ڵه‌كردنی توند له‌گه‌ڵ چه‌ند بانكێكی سه‌ر به هه‌ندێك له‌و حزبانه‌ی كه كۆنتڕۆڵی
وڵات و خه‌ڵكیان كردووه.