ئەمڕۆ شەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەکانی
دراوی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەهاکای بەڕێژەیەکی بەرچاو ڕووی
لەدابەزین کرد.
ئەم نرخەی ئێستای دۆلار جێگیر نییە و پێدەچێت
لە ڕۆژانی داهاتوودا گۆڕان کاری بەسەردا بێت، ئەم گۆڕانکارییەی نرخی دۆلار دوای لێدوانەکەی
موقتەدا سەدر دێت لەسەر نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار.
خاوەنی
نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی
بەم شێوەیەیە بە (سپی) ڕاگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار دینارە، دوینێ بە ١٤٨ هەزارو ١٠٠ دینار
بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ هەزار و ٢٠٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٠ هەزار و ٨٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزارو ٦٧٥
دینارە.