سەرۆکی پەرلەمان: ژن کوشتن روخساری هەرێمەکەمان ناشیرین دەکات

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند "توندوتیژی دژ بە ژنان و ئافرەتان پێویستە بە یاسا رێگیریی لێبکرێت، لەو بوارەشدا هەرچی بە پەرلەمان بکرێت کەمتەرخەمی ناکات.

د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەمیانی پیشوازیکردن لە (گرووپی ژیان)کە  لە کۆمەڵێک ژنانی چالاکوان و نوێنەری رێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان پێکهاتبوون، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠  رایگەیاند: پەرلەمان هەمو هەوڵیک دەدات بەیاسا سنورێک بۆ ئەو توندوتیژیانە دابنێت کە ڕووبەڕوی ژنان وئافرەتان لە هەرێمی کوردستان دەبێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆکی پەرلەمان داوای لەگروپی ژیان کرد فشارەکانیان زیاتر بکەن و رێگەی مەدەنییانە بگرنە بەدەر بۆ ئەوەی بە هەمولایەکمانەوە سنورێک بۆ توندوتیژی بەرامبەر ژنان دابنێین، چونکە ژن کووشتن ڕووخساری هەرێمەکەمان ناشیرین دەکات و وادەکات ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بواری مەفەکانی مرۆڤ بەچاوێکی ترەوە سەیری هەرێمی کوردستان بکەن.
ئەم وتانەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان،

چالاکوانان و نوێنەری ڕێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان کۆمەڵێک ڕاسپاردەو پێشنیاری گەڵاڵە کراویان پیشکەشی سەرۆکی پەرلەمان کرد، بۆ بنەبڕکردنی توندوتیژی دژی ژنان وڕێگیریی یاسایی لەو هەوڵانەی لە هەر‌ێمی کوردستان بەناوی شەرەفەوە شەرعییەت دەدرێت بە کووشتنی ژنان.

 لەبەرامبەردا سەرۆکی پەرلەمان پەیمانی پێدان ئەو یاسایانەی لەو بوارەدا دەریدەکەن بۆچوونی چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان بە هەند وەربگرێت و لیژنە تایبەتەکانی پەرلەمانی کوردستانیشی راسپارد بە دواداچوون بۆ داواکاری و پێشنیارەکانیان بکەن.




PM:02:23:20/07/2014