وەزارەتێكی دیكەش لەسەر وەرگرتنی ڤاكسین بۆ فەرمانبەرانی هۆشداری دەدات

وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری حكومەتی هەرێم داوای لە فەرمانبەرانی كردووە بە زووترین كات ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن و بەپێچەوانەوە سەرۆكی فەرمانگەكەی بەرپرسی دەبێت لە ئەنجام نەدانی ئەو رێكارە.

 

رۆژی ١٦ی ئەم مانگە وەزارەتی شارەوانی نووسراوێكی گشتاندنی بۆ فەرمانگەكانی خۆی كردووە بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا و تیایدا هاتووە "سەبارەت بە ڤاكسین كردنی فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەت لە سنوری پارێزگاكانی هەولێر/ سلێمانی/دهۆك/ هەڵەبجە/ و ئیدارەی گەرمیان/ سۆران/زاخۆ، ئاگادارتان دەكەین هەر فەرمانبەرێك ڤاكسینی نەكردووە بەزووترین كات ڤاكسین ئەنجام بدەن، سەرۆكی هەر فەرمانگەیەك بەرپرس دەبێت لە ئەنجام نەدانی ڤاكسین كردنی فەرمانبەران".

 

لە ناوەڕاستی ساڵی رابردووەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند جارێك داوای لە فەرمانبەرانی كردووە سەردانی بنكە تەندروستییەكان بكەن بۆ وەرگرتنی ڤاكسین.





PM:12:02:20/02/2022