میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردەوە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان دۆزراوەتەوە كە ویستویەتی هێرش بكاتە سەر شوێنێكی هەستیاری هەرێمی كوردستان.
میدیا عێراقییەكان ئەمڕۆ بڵاویانكردەوە، ئەو فڕۆكە بێفرۆكەوانە لە پارێزگای دیالە دۆزراوەتەوە و بەنیاز بووە هێرش بكاتە سەر ناوچەیەكی هەستیار لە هەرێمی كوردستان، بەڵام وردەكاری پلانەكەیان ئاشكرا نەكردووە.
بەپێی زانیارییە میدیاییەكان شەوی 12ی ئەم مانگە هەوڵ درابوو بە فڕۆكە هێرش بكرێتە سەر بارەگاكانی كۆمەڵە و دیموكراتی ئێران كە لە هەرێم نیشتەجێن، بەڵام دواتر فڕۆكەكان خرانە خوارەوە.