کەمێک پێش ئێستا بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی دراوی هەرێم بەڕێژەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کرد.
پەیامنێرمان لە شاری سلێمانی پێی ڕاگەیاندین" لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار دینار لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرێت".
بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.