رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشكی ئازادكرا


ئەمشەو رۆژنامەنووسی دیاری بادینان، ئومێد بەرۆشكی دوای تەواوكردنی ماوەی سزاكەی، لەشاری دهۆك ئازادكرا.

كامەران عوسمان، لە رێكخراوی ئاشتی جیهانی CPT بە (سپی) راگەیاند، ئەمشەو ئومێد بەرۆشكی ئازادكراوە كە لە مانگی 8ی 2020ەوە دەستگیركرابوو، هەرچەندە دەبوو ئەمِڕۆ ئازاد بكرێت، بەڵام بەهۆی بوونی داوایەكی دیكەوە دواکەوت و ئەمشەو ئازادكرا.

ئومێد بەرۆشكی بە گشتی حەوت داوای یاسایی لەسەر بوو، دەستگیركردنی ئەم رۆژنامەنووسەش لەچوارچێوەی دەستگیركردنی ژمارەیەك رۆژنامەنووس و چالاكوانی مەدەنی بوو لەناوچەی بادینان کە ژمارەیەکیان حوکم دراون و هەندێکیان تا ئێستا کەیسەکانیان لە دادگایە یەکلایی نەکراوەتەوە.








PM:09:59:22/02/2022