شەپۆلێكی بارانبارین و هەورە بروسكە، كوردستان دەگرێتەوە


پێشبینییەكی كەشوهەوای كوردستان پێشبینی دەكات سبەینێ شەپۆلێكی بارانبارین و هەورە بروسكە زۆربەی ناوچەكان بگرێتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی كەشوهەوای كوردستان، پێشبینی دەكرێت لەدرەنگانی سبەی شەوەوە شەپۆلێكی بارانبارین و هەورە بروسكە زۆربەی ناوچەكان بگرێتەوە، لەهەندێ ناوچە مامناوەند و لەهەندێ ناوچەش كاریگەیی نیمچە بەهێز دەبێت.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، بەهۆی هاتنی شێی گەرم لەدەریای سور و تێكەڵبوونی لەگەڵ بەرە هەوای نیمچە ساردی دەریای ناوەڕاست، ئەگەری هەورەبروسكە و چەخماخەی بەهاری لەزۆربەی ناوچەكان هەیە.  

راگەیەنراوەكەی ئاماژەی بەوەشكردووە، كاریگەری شەپۆلەكە لەنیوەڕۆی هەینی كەمێك دەوەستێ، بەڵام لەئێوارەی هەینی دووبارە كاریگەری بەشی دووەمی شەپۆل دەست پێ دەكات و تا ڕۆژی یەكشەممە بەشێوەی پچڕ پچڕ ئەگەری باران بارینی زۆر باش و مامناوەند لەزۆربەی ناوچەكان دەبێت، كەمترین بڕی پێشبینی كراوی باران  5 بۆ 15  ملم و زۆرترین بڕیش 25 بۆ 50 ملم دەبێت.  




PM:11:28:23/02/2022