تیمی کوردستانی رێکخراوی CPT رایانگەیاند، "پێنج لە گیراوانی بادینان بڕیاری کەمکردنەوەی
سزاکان نایانگرێتەوە و تائێستا لە زیندانەکاندا ماونەتەوە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی شوبات، تیمی کوردستان CPTی ئەمریکی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایانکرد، بڕیارەکەی سەرۆکی
هەرێم بۆ کەمکردنەوەی سزای گیراوانی بادینان ٥ کەسیان ناگرێتەوە ئەوانیش، قارەمان شکورى، نەزیر میکایل، مەسعود عەلى،
شێروان تەها، عامر خالید، مەحمود ناجى ئەحمەد.
جەختیان لەوەشکردەوە، پێویستە بڕیارەکە ئەو کەسانەش
بگرێتەوە و بە زوترین کات ئازادبکرێن، چونکە کەیسەکانی هەمویان پەیوەندیدارە بەیەکەوە
و بەهۆی بەشداریکردنیان لە چالاکی مەدەنیدا دەستگیرکراون.
باسی لەوەشکرد، تۆمەتی زۆر گەورەیان ئاراستە کراوە و بەڵگەی
زۆر بێ بنەما هەبوون، بۆیە دەبوو دەستبەجێ ئازادبکرانایە و قەرەبوش بکرایانەتەوە.