لە ڕەواندوز تەرمی پێشمەرگەیەک لە ناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

پۆلیسی سۆران ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ بەشی پۆلیسی رواندز لە بوونی تەرمێک ئاگادارکرایەوە، کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکێک لەناو ماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستداوە". 

مقەدەم شەمال دێواری حامد وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر (٧:٢٠) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ شەممە بەشی پۆلیسی رەواندز ئاگادارکرایەوە بەبونی تەرمی هاوڵاتییەک، کە بەهۆی بەرکەوتنی گولـلەیەك لەناو ماڵی خۆیدا لە گەرەکی نەورۆزی ڕەواندز بە چەکی جۆری کلاشینکۆف گیانی لەدەستداوە. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دوای رێکخستنی پەراوی لێکۆلێنەوە لەسەر فەرمانی  دادوەر تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی کرا لە نەخۆشخانەی ئاشتی لە قەزای سۆران، بەپێی لێکۆلێنەوە سەرەتاییەکان گومان دەکرێ روداوەکە خۆکوژی بێ. 

ئەوەشی خستۆتەڕوو، هاوڵاتییەکە تەمەنی (٣٦) ساڵە بووە و خیزاندارە پیشەی پێشمەرگە بووە.



AM:11:11:26/02/2022