لە ناحیەی دارەتوو هاوڵاتییەك كوژرا


پۆلیسی هەولێر كوژرانی هاوڵاتییەكی لە ناحیەی دارەتوو راگەیاند و تۆمەتبارەكەش دەستگیركراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە، دوای ئاگاداركردنەوەیان بە بوونی ڕووداوێكی كوشتن لە ناحیەی دارەتوو، دەستبەجێ بنكەی پۆلیسی دارەتوو گەشتنە شوێنی ڕووداو، دەركەوت كەسێك بەناوی عەبدوڵا عومەر قادر، تەمەن ٢١ ساڵ، بەگوللـە بریندار كراوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، بۆ ئەم مەبەستەش هێڵكاری و پشكنینی شوێنی ڕووداو كرا و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار بەناوی (ڕ. ج. ی.) دەستگیركرا، تۆمەتبار دانی نا بەتاوانەكەی كە دوای دروستبوونی دەمەقاڵی لەنێوانیان بە گوللـە لێی داوە و دەست بەسەر چەكی بەكارهاتووش داگیرا، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخرا بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان.




PM:11:29:27/02/2022