ئۆجەلان پەیامێك ئاراستەی سەركردایەتی كورد دەكات

ئەمرۆ هەر یەكە لە لەیلازانا‌و سیر سورەیا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن‌و پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان دەگەیەننە سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی جیهان، بڕیارە ئەمرۆ هەریەك لە  له‌یلا زانا په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی شاری ئامه‌د و سیری سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتاری ئه‌سته‌نبوڵ له‌ پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) بگه‌نه‌ هه‌ولێر و بڕیاریشە‌ سه‌ردانی هه‌ریه‌که‌ له‌ تاڵەبانی، سه‌رۆک کۆماری عیراق و مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی (ماوە بۆ درێژكراوە)ی هه‌رێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵه‌که جیهان بڕیار وایه‌ له‌سه‌ردانه‌که‌یاندا نامه‌که‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بگه‌یه‌ننه‌ ده‌ست سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد که‌ ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی ده‌رباره‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد و رووداوه‌کانی ئێستای رۆژئاوای کوردستان و ناوچه‌که‌ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی، بڕیاریشه‌  هه‌ردوو په‌رله‌مانتار ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک له‌ هه‌رێم بمێننه‌وه‌.




PM:02:27:21/07/2014