د.هێرش حەیدەر، پزیشكی تایبەتی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی هیواخوازە شەپۆلی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن دوایین شەپۆل بێت و ئێستا ژمارەیەكی كەم نەخۆش لە نەخۆشخانەكاندا ماون.
د.هێرش حەیدەر، پزیشكی تایبەتی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی لە فەیسبووكی خۆی دوو وێنەی نەخۆشخانەی كۆرۆنا بڵاوكردۆتەوە و نووسیویەتی "بەهیواین دوا شەپۆلی كۆرۆنا بێت، ئەو قاوشەی ڕۆژانێك جمەی دەهات و فول بێد بوو سەدان نەخۆشمان تێدا چارەسەر دەكرد، خۆشبەختانە ئێستا وەك لە وێنەكەدا دەیبینن چۆڵە و هیچ نەخۆشێكی تێدا نییە، بە شێوەی گشتیش ژمارەیەكی زۆر كەم نەخۆش لە نەخۆشخانە ماوە".
ناوبراو وتویەتی "بەهیواین دوا شەپۆلی كۆرۆنا بێت و ژیانی ئاسایی بگەڕێتەوە، هیوای تەندروستیەكی باش بۆ هانیشتمانیانی خۆشەویست ئەخوازم".
دوو ساڵ لەمەوبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا بە هەموو جیهاندا بڵاوبوەوە و چەند جارێك شێوەی ڤایرۆسەكە گۆڕانكاری بەسەردا هات، بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش تائێستا 431 هەزار و 833 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 415 هەزار و 541 كەس چاكبوونەوە و 7 هەزار و 377 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.