یەكێتی نیشتمانی كوردستان خۆشحاڵە بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بۆ رێگریكردن لە دوبارە كاندیدبوونەوە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، بەنیازیشە شاندێك رەوانەی بەغدا بكات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی بألای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە دەست (سپی) كەوتوون، ئەوان خۆشحاڵن بەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی و پێیانوایە بڕیارەكەی یاسایی و دەستوریی بووە.
ئەو سەرچاوەیە وتی" ئێستا بەرچاومان روونە پارتی كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار نییە، بەڵام نازانین ئاخۆ پشتگیری كاندیدی دیكەی سەربەخۆ دەكات یان نا؟، ئەگەریش پشتگیری كاندید بكات ئایا سەدر و حەلبوسی پشتگیری دەكەن یان نا؟".
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكرد، لە داهاتوویەكی نزیكدا شاندێك رەوانەی لایەنە عێراقییەكان بەتایبەتیش بۆ لای موقتەدا سەدر و محەمەد حەلبوسی دەكەن، بۆ ئەوەی داوای پشتگیریان لێبكەن بۆ دەنگدان بە بەرهەم ساڵح وەك كاندیدی حیزبەكەیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.
ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا كە دەرگای خۆكاندیدكردنەوەی دووەمجار بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن محەمەد حەلبوسییەوە نادەستورییە.
پێشتر چەند كەسێك خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندیدكردبوو لە دیارترینیان بەرهەم ساڵح، لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان، هۆشیار زێباری، لە پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەوەش ململانێیەكی نوێی لەنێوان پارتی و یەكێتی دروستكرد كە هەردوولایان دوای گفتوگۆكردن نەگەیشتنە رێككەوتن لەسەر ئەو پۆستە، بۆیە دوو كاندیدی جیاوازیان پێشكەشكرد.
دواتر دادگای فیدراڵی لەسەر سكاڵای سێ پەرلەمانتاری یەكێتی و پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق، مافی خۆكاندیدكردنی لە هۆشیار زێباری سەندەوە، دواتر پارتی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندیدكرد.