هەولێر؛ بە چوار دەزگای ئەمنی گەورە، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت "تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە پێنج ئوتومبیلی مۆدێل بەرز و پارە و ئاڵتونی دزیوە".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، بەهاوكاری هێزەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و دژەتیرۆر لەگەڵ هێزە ئەمنیەكانی تر، توانیان تۆمەتبارێك بە ناوی (ا. س. م) دەستگیر بكەن، كە چەندین تاوانی دزی ئەنجامداوە.

پۆلیسی هەولێر بەم شێوەیە دزیكردنەكانی ئەو تۆمەتبارەی بڵاوكردۆتەوە "دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر رەنگی سپی مۆدیل 2022 لە گوندی زانكۆ لە هەولێر، دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدیل 2022 ڕەنگی سپی، دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدێل 2013 رەنگی سپی لە شەقامی 60 مەتری لە گەراج، دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدیل 2011 رەنگی سپی، دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا كرۆلا مۆدیل 2017 رەنگی سپی".

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە "دزینی 80 مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 لەگەل بڕی (2000$) دۆلاری ئەمریكی لە شاری ایگالی 2، دزینی بڕی (21,000,000) بیست و یەك ملیۆن دیناری عیراقی و بڕی (5000$) دۆلاری ئەمریكی و 15 مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 لە شاری مامۆستایان".




PM:07:28:02/03/2022