کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، نرخی یه‌ك ئەمپێڕ كاره‌بای موه‌لیده
لەمانگی رابردوودیاریکراو نەرخەکەی، لەنێوان ١٢ هه‌زار بۆ ١٤ هه‌زار دینار ده‌بێت.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه ٣ی ئادار، لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى موه‌لیده
ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبوونه‌وه
و به‌گوێره‌ى نرخى گازۆیل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى موه‌لیده‌ى
ئه‌هلى بۆ مانگی رابردوو شوبات له نێوان ١٢ هه‌زار و ٥٠٠ دینار بۆ ١٤ هه‌زار
دینار ده‌بێت.
هەروەها به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی
دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی جیاواز ده‌بێت، سه‌باره‌ت به‌كاركردنى
موه‌لیده‌ش به‌یانیان له کاتژمێر ٦:٣٠ی به‌یانى تا کاتژمێر ٨:٠٠ى به‌یانى كارده‌كه‌ن.
ئەوەش هاتووە١٢ی نیوه‌ڕۆ تا یه‌كی شه‌و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی
كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده‌كان كاره‌با دابین بكه‌ن بۆ هاوڵاتیان.