سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایدەگەیەنێت" راپەڕین دەربڕی خواست و باوەڕ و ئیرادەی پته‌وى گەلی کوردستان بوو له پێناو ژیان و داهاتوویه‌كى باشترى ئازاد و سەرفراز و رەتکردنەوەی ستەم و زۆرداریدا".
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، راپەڕین دەربڕی خواست و باوەڕ و ئیرادەی پته‌وى گەلی کوردستان بوو له‌پێناو ژیان و داهاتویه‌كى باشترى ئازاد و سەرفراز و رەتکردنەوەی ستەم و زۆرداریدا، بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و گه‌ل و جه‌ماوه‌رى ڕاپه‌ڕیوو و یه‌كڕیزیى لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، راپەڕین دەروازەی واڵای گەلی کوردستان بوو بۆ قۆناغی نوێی خۆبەڕێوەبردن و دامەزراندنی دامەزراوە شەرعی و فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان کە پاش ئازادی عێراق لە دەستوردا جێگیر کران، لە نێوخۆ و دنیای دەرەوەشدا بە فەرمی ناسران و مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
سه‌رۆكی هه‌رێم په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی خه‌ڵك و لایه‌نه‌كان ده‌كات و نوسیویه‌تی" با ئه‌م یاده هانده‌رمان بێت بۆ پته‌وكردنى زیاترى گیانى ته‌بایى، پێكه‌وه‌یى، یه‌كڕیزى و قوڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه ژیان و یه‌كترقبوڵكردن و لێبورده‌یى و كاركردن له‌پێناو ئه‌و ئامانجانه‌دا كه شه‌هیدانى راپه‌ڕین و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان گیانیان له‌سه‌ر دانا".