پەروەردەی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت" سبەینێ دووشەممە مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت".
لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەکردووە" ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە بنەڕەتیەکان و خوێندنگە ئامادەیەکانی سنووری پەروەردەکەمان دەکەین سبەینێ دووشەممە، سەردانی ژمێریاریان بکەن بۆ وەرگرتنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ".
ئەوەشی خستەڕوو: کاتژمێر (١١:٠٠) سەردانی ژمێریاری بکەن و ئەو پارەیەی وەریشیدەگرن بۆ مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ە.