ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی روسیا، بڕیارێكی نوێی دەركرد كە هەر بەرپرسێكی وڵاتەكەی، ئەگەر نەیسەلمێنێت ئەو پارەیەی كۆیكردۆتەوە بە چ رێگەیەكی رەوا دەستی كەوتووە، ئەوا دەستی بەسەردا دەگیرێت.
بەپێی بڕیارەكەی پوتین، ئەوانەی سامانیان كۆكردۆتەوە و هیچ بەڵگەیەكیان نییە بۆ سەلماندنی یاسایی و رەوا بوونی سامانەكەیان، ئەوا دەستی بەسەردا دەگیرێت و ئەو سامانە دەگەڕێندرێتەوە بۆ دەوڵەت.
هەروەها لە هەر هەژمارێكی بەرپرساندا ئەگەر دەركەوێت كۆی گشتی سامانی كۆكراوە زیاترە لە داهاتی سێ ساڵی رابردوویان ئەوا دەستی بەسەردا دەگیرێت.