"هەرفرۆشیارێک نرخی خۆراک بەرز بکاتەوە سزا دەدرێت"

قائیمقامی هەولێر ئاشکرایکرد، هیچ مەترسییەک لەسەر خۆراک نییە و بەشی یەک ساڵ خۆراک لە کۆگاکاندا هەیە و هەرکەسێک نرخ بەرز بکاتەوە سزا دەدرێت.

 

ئەمڕۆ ٧ی ئادار، نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " لە ئەمڕۆوە لە رێگای لیژنەکانمانەوە دەست دەکەین بەگەڕان و چاودێریکردنی کۆمپانیا و کۆگاکان، هەرکەسێک دەستکاری نرخەکان بکات سزا دەدرێت، لەبەر ئەوەی هیچ مەترسییەک لەسەر خۆراک نییە و بەشی یەک ساڵ خۆراک لە کۆگاکاندا هەیە، هەروەها سزاکان بەپێی جۆری سەرپێچیەکان دیاری دەکرێت، بەڵام هەندێک خۆراک لە شوێنی هاوردەکردنییەوە گران بووە، بۆیە سزاکان ئەو خۆراکانە ناگرێتەوە ".  

 




PM:03:21:07/03/2022