وهزیری كارو كاروباری كۆمهڵایهتی به بۆنهی ٨ی مارسهوه، بڕیارێکی به مەبەستی پێشخستنی سهره مووچه و بەرزکردنەوەی مووچە بۆ ماوهی مانگێك بۆ سەرجەم کارمەندانى ژن لە وەزارەتەکەى دەرکرد.
بەپێى نوسراوێکی وەزارەتی کار و کاروباری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە واژۆى کوێستان محەمەد، وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى لەسەرە و ئاڕاستەى سەرجەم کارمەندانى ژنان لە دیوانى وەزارەت و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانى سەر بە وەزارەتەکەى کردووە، تێیدا هاتووە:
- بەبۆنەی هاتنەوەى ٨ى مارس، رۆژى جیهانى ئافرەتان، وێڕاى پیرۆزباى گەرم بەهۆى ماندوبونى بەڕێزتان لە راپەڕاندنی ئیشوکارەکانتان بەشێوەیەکى رێکوپێک، بۆیە سوپاس و پێزانینى خۆمانتان ئاراستە دەکەین و هیوادارین نمونەتان زیاد بێت.
- پێدانى پێشخستن بۆماوەى یەک مانگ بەمەستى سەرە مووچە و بەرزکردنەوەى مووچە.