بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فا (بە جیا) سه‌ردانی تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن

بڕیاره‌ ئەمرۆ هه‌ریه‌ك له‌ مەسعود بارزانی، سەرۆكی (ماوە بۆ درێژكراوەی) هەرێمی كوردستان‌و نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی تاڵەبانی بكەن..

پاش ئەوەی دوێنێ دووشەممە  ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌ردانی ماڵی تاڵه‌بانیان كرد، سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای رایگەیاند بڕیارە ئەمرۆ سێشەممە هەریەك لە مەسعود بارزانی‌و نەوشیروان مستەفا، بەجیا سەردانی تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق‌و سكرتێری گشتی یەكێتی بكەن.




AM:10:19:22/07/2014