یەكێتی مامۆستایان لەسەر مووچە، هۆشداری بە حكومەت دەدەن


یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت "مووچە زۆر دواكەوتووە و ئەگەر بەزووترین كات مووچە دابین نەكرێت، ناچارن هەڵوێستی توندتر بگرنەبەر". 

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "مووچەی مامۆستایان زۆر دواكەوتووە، ئەوەش جێگەی نیگەرانی قوڵی ئێمەیە، حكومەت بەرپرسە لەژیانی خەڵك و مامۆستایان و دابینكردنی موچە، هیچ پاساوێك بۆ دواكەوتنی موچە بەرەوا نابینین و حكومەت بەرپرسە و پێویستە بەزوترین كات موچە دابەش بكات و چیتر دوانەكەوێت، خەریكە دانبەخۆداگرتنمان كۆتایی دێت".  

ناوبراو وتی "ئەگەر موچە دابەش نەكرێت ناچار دەبین رێگەچارەی تر وەربگرین و هەڵوێستی توندمان دەبێت، وەكو خۆپیشاندان و هەڵپەساردنی دەوام و كۆكردنەوەی واژۆ و دەركردنی بەیاننامە".  

تائێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی رابردووی دابەش نەكردووە و هیچ وادەیەكیش بۆ دابەشكردنی موچە دیاری نەكراوە.



PM:07:02:08/03/2022