گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی خەرجنەکردنی شایستە داراییەکان لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە، ناتوانین كاره‌كانى شه‌قامى (١٠٠) مه‌ترسى سلێمانى به‌رده‌وامی پێبدەین".
بەپێی نوسراوێکی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان کە ئەمڕۆ شەممە ئیدارەی کۆمپانیاکە بۆ سەرجەم تیمەکانی پڕۆژەکەی ناردووە تێیدا هاتووە" بڕیاردرا به ڕاگرتنى ته‌واوى كاره‌كانى پڕۆژه‌ى شه‌قامى (١٠٠) مه‌ترسى سلێمانى (ئۆتۆبانى بابان) له ڕۆژى ١٢ى ئازارى ٢٠٢٢ وه‌وه له سه‌رجه‌م بڕگه‌كانى پڕۆژه‌كه‌دا به‌هۆى خه‌رجنه‌كردنى شایسته داراییه‌كانى پڕۆژه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى شاره‌وانیه‌وه".
جه‌خت له‌سه‌رئه‌وه‌شكراوه‌ته‌وه، له كاتى بڕیاردان به خه‌رجكردنى شایسته داراییه‌كانى پڕۆژه، كاره‌كانى پڕۆژه‌كه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.