پسپۆرێکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات کە ئەمڕۆ سێ شەممە و سبەی چوار شەممە شەپۆلێکی بەفر چیاکانی هەرێمی کوردستان و بارانیش شارەکان بە چەند شارێکی عێراقیشەوە بگرێتەوە.
سادق عەتیە، پسپۆری بواری کەشناسی پێشبینی دەکات کە پلەی گەرمای شارەکانی هەرێم بێتە خوارەوە، هاوکات ئەم کەشە بەندە بە بارینی باران لە شارەکان و لە بەرزاییەکانیش بەفر ببارێت.
ئەو کەشناسە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە جگە لە هەرێمی کوردستان، باران لە سەلاحەدین و موسڵ و ئەنبار و کەرکوک دەبارێت.
عەتیە ئەوەش دەخاتەڕوو کە باکوری عێراق و رۆژئاوای دەکەونە ژێر کاریگەری ئەو شەپۆلەوەو تا شەوی هەینی بەردەوام دەبێت.