لە سلێمانی ئەمڕۆش گرفت بۆ دابەشكردنی مووچە دروستبوو


هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆش ژمارەیەك وەزارەت مووچەی مانگی رابردوو وەربگرن، بەڵام تا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەندێك لەو فەرمانگانە مووچەیان وەرنەگرتووە.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی) لە بەیانی ئەمڕۆوە لیژنەی مووچەی فەرمانگەكان بۆ وەرگرتنی مووچە روویان لە بانكەكان كردووە بۆ وەرگرتنی مووچە، بەڵام تا نیوەڕۆش پێیانوتراوە كەمێكی دیكە مووچە دەدرێت، بەڵام تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە مووچەیان پێنەدراوە ئەوەش بەهۆی نەبوونی پارەی پێویست لە بانك، بۆیە پێیانوتراوە تا كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ چاوەڕێ‌ بكەن.

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە تا سبەینێ و پێش جەژنی نەورۆز مووچەی سەرجەم وەزارەت و خانەنشینان تەواو بكات.




PM:03:38:19/03/2022