کێشه‌ی هه‌بوونی 3 کاندید بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه به‌یانی کێشه‌ی گه‌وره بۆ نوێنه‌رانی کورد له‌به‌غدا دروست ده‌کات، ئه‌مرۆ نێچیرڤان بارزانی ویستی ئه‌و کێشه‌یه به‌رێته په‌رله‌مان، فراکسیۆنی یه‌کێتی ره‌زامه‌ندی پێشان نه‌دا، به‌رپرسێکی باڵای پارتیش ده‌ڵێت" نه هێشتیان بیبه‌ینه په‌رله‌مان، نه‌خۆشیان ده‌توانن ته‌نها یه‌ک کاندید بهێڵنه‌وه".
به‌رپرسێکی باڵای پارتی که له‌به‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا هه‌یانه نه‌یویست ناوی ئاشکرابکرێت به سپی میدیای راگه‌یاند" هه‌بوونی 3 کاندید له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار له کۆبوونه‌وه‌ی به‌یانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی کورد دابه‌ش ده‌کات و ره‌نگه کورد ئه‌و پۆسته له‌ده‌ست بدات".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی به راشکاوانه تر قسه‌ی کرد‌و وتی "کاتێک که له‌به‌ر رۆشنیی رێكکه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌کێتی پۆسته‌کان دابه‌شکران، سه‌رۆکی عێراق درا به تاڵه‌بانی، سه‌رۆکی هه‌رێمیش بۆ بارزانی، ئێمه ئه‌و پۆسته‌مان دا به کاندیدێک له‌به‌رئه‌وه‌ی ماڵی کورد دابه‌ش نه‌بێت، نه‌مان دا به دوو یان سێ کاندید، به‌ڵام ئێستا یه‌کێتی 3 کاندیدی هه‌یه".
ئه‌و ده‌ڵێت " ئێمه ئه‌مرۆ ویستمان بیبه‌ینه په‌رله‌مانی کوردستان و له‌وێ یه‌کلایی بکرێته‌وه له نێوان ئه‌و 3 کاندیده‌ی یه‌کێتی یه‌كێکیان بمێنێته‌وه، به‌ڵام براده‌رانی یه‌کێتی نه‌یان هێشت په‌رله‌مان ببێته مه‌رجه‌ع".
به‌رپرسه‌که‌ی پارتی باس له‌وه ده‌کات که ئه‌وه‌تا خۆشیان تا ئێستا که ماوه‌یه‌کی که‌می ماوه بۆ دانیشتنه‌که‌ی په‌رله‌مان چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه‌یان نه‌کردووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی یه‌کێتی به تێکدانی یه‌کڕیزی کورد تۆمه‌تبار کرد که له‌ناو حیزبه‌که‌ی خۆیاندا ناتوانن کێشه‌که یهکڵای بکاته‌وه.