هەولێر و سلێمانی خۆیان بۆ ئاهەنگی سبەینێ ئامادە دەكەن


هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی سەرقاڵی ئامادەكارییەكانیان بۆ كردنەوەی ئاگری جەژنی نەورۆز كە بڕیارە پاشنیوەڕۆی سبەینێ بەڕێوە بچێت.
 
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە، سبەی ئاهەنگێكی جەماوەری گەورە لە پاركی شانەدەر بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری كەسایەتی سیاسیی و كونوسوڵ و نوێنەرایەتی وڵاتان بەڕێوە دەچێت، سبەی ئێوارەش بە فەرمی لە پاركی شانەدەر ئاگری نەورۆز هەڵدەكرێت.

هەروەها لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئەو شوێنانەیان بەسەركردۆتەوە كە سبەینێ بۆ فیستیڤاڵی نەورۆزو بەھار  بڕیارە چالاكی تێدا ئەنجام بدرێت ئەوانیش چیای گۆیژە و گردی مامەیارە.



PM:08:26:19/03/2022