شهوی رابردوو لە یەکێک لە یانە شەوانەکانی شاری سلێمانی ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویدا و وتهبێژی پۆلیسی سلێمانیش دهڵێت" بههۆی روداوهكهوه نهقیبێك كوژراوه و دوای روداوهكهش دوو كهس دهستگیركراون".
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لەسەر رووداوی تەقەکردنی یانە شەوانەکەی شاری سلێمانی ئەفسەرێک کوژراوە و دوو کەس بە تۆمەتی رووداوەکە دەستگیر کراون و دەستیش بەسەر ئەو چەکەدا گیراوە تەقەکەی پێکراوە کە لە جۆری کڵانشکۆفە".
لەبارەی وردەکاری ڕووداوەکە، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتی" لەنێو یانە شەوانەکەدا سکیورتییەکانی یانەکە دەمەقاڵێیان لەگەڵ ئەو کەسانەدا کردووە کە بریندارن و دواتر کێشەکە گەورە بووە".
ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر لە کاتی لێکۆڵینەوەی دادگادا دەر بکەوێت کەسی دیکەش تۆمەتبار دەکرێت لە رووداوەکە، ئەوکات ئەگەر دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەر بکات جێبەجێی دەکەین.