شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاندووە "ئەمرۆ لە ئۆفیسی تایبەتی خۆم لە شاری بەغداد، بە بۆنەی یادی نەورۆزەوە ئێوارەخوانێكمان بۆ باڵیۆزی (٢٠) وڵاتی جیهان لە عێراق ڕێكخست، لە نێویاندا (ئەمریكا، بەریتانیا، یەكێتی ئەوروپا، ئوسترالیا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، سوید ، دانیمارك، یابان، جەزائیر ، لوبنان ، فلیپین، هندستان)، نوێنەرانی وڵاتانی (نەرویج، كەنەدا ، فینلەندا، هۆڵەندا، میسڕ). هەر ئەمڕۆش لەشاری بەغداد پێشوازیم كرد لە باڵیۆزی توركیا لە عێراق.