پزیشكی رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لەسلێمانی رایدەگەیەنێت، ئامارەكانی كۆرۆنا رووەو كەمبوونەوەن و هیوادارن كۆتا شەپۆل بێت.
د.هێرش حەیدەر، سەرپەرشتیاری تیمی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی رایگەیاندووە "ئامارەكانی كۆرۆنا بەرەو كەمبوونەوەیەكی تەواو دەڕۆن هیوادارم كۆتا شەپۆلمان بێت، ژیان ئاسایی بێتەوە و گوزەرانی هاوڵاتیان باش بێت".
ناوبراو بەپشتبەستن بە ئامارەكان دەڵێت "ئاماری ڕۆژی ٢٢ و ٢٣ی مانگ زۆر دڵخۆشكەرن، تكایە با هەموان ڤاكسین وەربگرین نەهامەتی دووبارە نەبێتەوە".
لە رۆژانی جەژنی نەورۆز كەمترین تووشبووی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون (١٥ تووشبوو، ٢٩ تووشبوو، ٨١ تووشبوو، ٤١ تووشبوو).